نوچەنێت
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لەگەڵ ئەسما ئەسەدی هاوسەری، بەیانی رۆژی چوارشەممە، 13-4-2016 بەشدارییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا کرد، کە نزیکەی 3500 کەس تێیدا کاندیدن.
لە کاژێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆوە بنکەکانی دەنگدان لەسەرجەم ئەو شوێنانەی لە ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا ماون، کە دەکاتە سێیەکی خاکی ئەو وڵاتە بە رووی دەنگدەراندا کرانەوە، بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران.
لەو هەڵبژاردنە پەرلەمانییەی سووریادا نزیکەی 3500 کەس خۆیان پاڵاوتووە و، کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهینانی 250 کورسیی پەرلەمانیی سوریا.
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سووریا، لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانی پێدانانێت و، لەلایەن گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریاشەوە بە باوەڕپێنەکراو لەقەڵەمدراوە.