لە دوبەی فەتوایەک بۆ وای فای دەرکرا

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ئیسلامی و خێرخوازی لە دوبەی، لە فەتوایەکدا رایگەیاند: بەبێ مۆڵەت بەکارهێنانی وای فای حەرامە، چونکە دزییە.

ئەحمەد عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری فەتوادان لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئیسلامی و خێرخوازی لە دوبەی بە رۆژنامەیەکی ئیماراتی گوتووە ” نابێت هێڵی ئینتەرنێت بەکاربهێندرێت، ئەگەر خۆت هاوبەشیت نەبوو لەگەڵ تۆڕی ئینتەرنێتەکە، چونکە ئەم خزمەتە جۆرێک لە سوودی هەیە و ئەو شتانەش کە خاوەنیان هەبێت، نابێت بەبێ مۆڵەتوەرگرتن لە خاوەنەکەیان بەکاربهێندرێن”.

روونیشی کردەوە “دزینی WI FI وەکو هەموو جۆرە دزییەکانی دیکە حەرامە و، لەوایەنە گوناهەکەی زۆریش بێت، بەهۆی ئەو کاریگەرییەی لەسەر خاوەنی راستەقینەی هێڵی ئینتەرنێتەکەی بەجێی دەهێڵێت”.

بەڕێوەبەری فەتوادان لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئیسلامی و خێرخوازی لە دوبەی، هەروەها دەڵێت “ئەو کەسەی وایفای دەدزێت، دەبێت خۆی لە شوێنی خاوەنی راستەقینەی هێڵی ئینتەرنێتەکە دابنێت. هەروەها خاوەنی راستەقینەی هێڵی ئینتەرنێتەکە، لەرووی شەرعییەوە مافی خۆیەتی لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکاتەوە، لە ئەگەری بەبێ مۆڵەتبەکارهێنان و “دزینی وایفاکەی”، داواشی کرد ” لە ترسی خوا لەو کارە دووربکەونەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com