لە سەر بڕیاری دەوڵەتی عێراق کۆشکی سەدام کرا بە مۆزەخانە

0

نوچە-میزان

پاش تێپەڕبوونی  ١٣ ساڵ لە کەوتنی کۆشکی سەدام حسێن لە بەسرە، لە لایەن سەربازانی بەریتانیاوە، ماڵپەڕی نەشناڵ جیۆگرافی دەڵێت کۆشکی سەرۆککۆماری کراوە بە مۆزەخانە.

بە گوێرەی دیلی تلێگراف، کۆشکی رازاوە و گرانبەهای سەدام حسێن لە باشوری عێراق، دوای چەندین ساڵ یەکەم مۆزەخانە دەبێت کە لە وڵاتی شەڕلێدراوی عێراق دەکرێتەوە.

بە  پێی لێدوانی بەرپرسانی ئەم پڕۆژەیە، لانی کەم ٣٥٠٠ قەڵەم و شتی عەنتیکە  وئاسەواری کۆن کە هی سەردەمی سومەریەکان، بابلیەکان و ئاشوریەکانە لەم مۆزەخانەیە پیشان دەدرێ.

بە گوێرەی زانیاریەکان، تێچووی دانان و کردنەوەی ئەم مۆزەخانەیە ٣.٥ ملیۆن دۆلار مەزندە کراوە کە بەرپرسانی بەسرە ٣ ملیۆن دۆلار و٥٠٠ هەزار دۆلاریش لە لایەن رێکخراوی خێرخوازی”دۆستانی مۆزەخانەی بەسرە”کە بنکەکەی لە لەندەنە  دابین دەکرێ.

بەرێوەبەری بەرنامەکانی ئەم پڕۆژەیە رایگەیاندووە، لە سەر دەرگای ئەم  مۆزەخانەیە نووسراوەی”شازادەی عەرەبەکان”دەبیندرێ کە بریارمان داوە بیگۆڕین. بڕیار وایە هۆتێل و رێستۆرانتێکیش لە نزیک مۆزەخانەکە بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com