فەرەنسا مەشق و راهێنان بە هێزە تایبەتەکانی عێراق دەکات

0

نوچە-تسنیم

هێزەکانی فەەنسییەکانی جێگیر لە عێراق، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ، لە ئێستادا مەشق  و راهێنان بە هێزەتایبەتەکانی عێراق دەکەن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، چەند یەکینیەک لە هێزەتایبەتەکانی عێراق کە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ لە گەڵ داعشدان، لە ئامادەکاریدان تاکو بە هاوکاری هێزەکانی فەرەنسا ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش لەوانە موسڵ ئازاد بکەنەوە.

بڕیار وایە، ئەم هێزە تایبەتانەی عێراق لە رژئاوا و باکوری بەغدا و ناوچەکانی نزیک موسڵ جێگیر بکرێن.

لە ئێستادا نزیک بە ١٥٠ کەس لە هێزەکانی فەرەنسا، مەشق و راهێنان بە هێزەتایبەتەکانی دژە تیرۆر دەکەن بە تایبەت لە رووی پوچەڵ کردنەوەی بۆمبی دەستکرد و شەڕی ناو شارەکان.

کاروچالاکی هێزەتایبەتەکانی دژە تیرۆر، راستەوخۆ لە ژێر چاودێری حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دایە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، تەقینەوەی بۆمبە دەستکردەکان لە لایەن داعشەوە زۆرترین زیانی گیانی بۆ سەر سەربازانی عێراقی بەدواوە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com