ئەمڕۆ وتووێژی ئاشتی سوریا دەست پێدەکاتەوە

0

نوچە-ئیسنا

ئەمڕۆ ١٣-٤-٢٠١٦ لە جنێف وتووێژەکانی ئاشتی سوریا دەست پێدەکاتەوە. بۆ ئەم بەمەبەستەش شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ بەشداریکردن لەم وتووێژانە چوونەتە جنێف.

بە گوێرەی تۆڕی میدیایی ئەلجەزیرە، ستێفان دی مستۆرا، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، کە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سەردانی وڵاتانی ناوچەی کردبوو بۆ بەشداری لە وتووێژی نێوان لایەناکانی سوری گەڕاوەتەوە جنێف، بڕیار وایە لە گەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دیدار و چاوپێکەوتن بکات.

دی مستۆرا، لە ماوەی رۆژانی رابردوو سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی ئوردن، سوریا  وئێرانی کرد ولە بارەی دەستپێکردنەوەی رەوتی وتووێژەکانی ئاشتی لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتانە کۆبووەوە.

وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا، لە کاتێکدا دەستپێدەکاتەوە کە چەندین جار  رێککەوتنی ئاگربەست لە وڵاتە پێشێلکراوە و، سوپای سوریا لەو ماوەیەدا زۆرێک لە ناوچەکانی کۆنتڕۆڵکردۆتەوە.

بڕیار وایە، لەم خولەی وتووێژەکان رەوتی ئینتقالی سیاسی کە بەردەوام ئۆپۆزسیۆنی سوریا جەختی لە سەر کردۆتەوە، لە بارەیەوە گفتوگۆ بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com