نوچه‌نێت-هه‌ولێر
ئاژانسی ده‌نگوباسی فارس نیوزی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی ئێران به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی “هاتنی كیری بۆ عێراق، رێگه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستێوه‌ردانێكی نوێی وڵاتانی كه‌نداو له عێراق و، به‌زاندنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی عێراق-ئه‌مریكا به ئاراسته‌ی دابه‌شكردنی وڵاته‌كه”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته هه‌واڵیه‌ی فارس نیوز، جۆن كیری به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی گوتووه، كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو توانیویه‌تی پشتیوانی ئه‌وان به‌ده‌ستبێنێ بۆ جه‌نگ له دژی تیرۆر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه وێران بوون. فارس نیوز ده‌ڵێت، به بۆچوونی په‌رله‌مانتاره عێراقییه‌كان، ئه‌و كاره‌ی جۆن كیری مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ وڵاتانی كه‌نداو هه‌ڵكردووه بۆ ده‌ستوه‌ردانیان له عێراق.
حه‌سه‌ن ساری ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كان، به ئاژانسه‌كه‌ی گوتووه كه ئه‌مریكییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن، وڵاتانی كه‌نداو وا لێبكه‌ن ده‌ستوه‌ربده‌نه كاروباری عێراق، چونكه به وته‌ی ئه‌و ئه‌مریكا ده‌زانێت، وڵاتانی كه‌نداو به پاره و فتوا پشتیوانی داعش و قاعیده و ناردنیان بۆ عێراق و سوریا كردووه.
په‌رله‌مانتاره شیعه‌كه دەڵێت، له سه‌ره‌تاوه ئه‌مریكا و كه‌نداو یارمه‌تی داعشیان داوه، به‌ڵام ئێسته داعش له‌ده‌ستیان ده‌رچووه و خه‌ریكه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاتانی كه‌نداو و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه پێكه‌وه ده‌یانه‌وێ كۆتایی به ئه‌فسانه‌ی داعش بهێنن و بنبڕی بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فیرده‌وس عه‌وادی، ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كه‌ی مالیكی گوتویه‌تی مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی كیری بۆ عێراق، تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان و قووڵكردنه‌وه‌ی جیاوازیی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و رێگه‌خۆشكردنه بۆ دابه‌شكردنی عێراق.
عه‌وادی گوتویەتی “ئه‌مریكا وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ناكات، به‌ڵكو وه‌ك چه‌ند پارچه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، سیاسه‌تێكی لایه‌ندارانه په‌یڕه‌وده‌كات به‌جۆرێك زیاتر مه‌یلی به‌لای پێكهاته‌یه‌كدا هه‌یه له‌سه‌ر حیسابی پێكهاته‌كانی تری عێراق”.
جەخت لە هەوڵی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی عیراق دەکات “ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا، ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردنی عێراق بۆ چه‌ند كانتۆنێك”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سه‌ر به مالیكی ئاشكرایكردووه، كه هه‌ر كه‌س ببێته سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا، هێز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كاته‌وه و مه‌به‌ست له‌وه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی عێراق ده‌بێ له یه‌كتر.