نوچەنێت
وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، ھاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ شكستپێهێنانی داعش لەموسڵ مەرجدار نییە بەڕێككەوتنی عێراقییەكانەوە.
ئەشتون كارتەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ شكستپێهێنانی ڕێكخراوی داعش لەموسڵ مەرجدار نییە بەڕێككەوتنی عێراقییەكان لەپرۆسەی سیاسیو دامەزراندنەوەی كابینەی نوێی حكومەت.
كارتەر رایگەیاند، شەڕی دژ بەداعش بۆ ئەمریكا گرنگەو، سەركەوتنو ڕزگاركردنی موسڵ پێویستە، بۆیە هاوكاری هەرێمو عێراقیش دەكات.
بەوتەی وەزیری بەرگری ئەمریكا، پنتاگۆن پرسی ڕەوانەكردنی هێزی زیاتر بۆ عێراقی لەگەڵ ژەنراڵ دانفورد سەرۆك ئەركی سوپای ئەمریكا تاوتوێكردووە، كە پەیوەندی بەشەڕی موسڵەوە هەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە بەم نزیكانە دەست بەئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریكا بەنیازە هاوكاری عێراقو هەرێمی كوردستان بكات.