پارتی داوای كوژاندنه‌وه‌ی یه‌كگرتوو ده‌كات
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی رووداوه‌كانی بادینانه‌وه، گرژی كه‌وتۆته نێوان پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی پارتی به‌سته‌مكار ده‌زانێت، وته‌بێژی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتیش، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، داوای كوژاندنه‌وه‌ی یه‌كگرتوو ده‌كات.
ده‌قی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی وته‌بێژی ده‌زگای رۆشنبیری و راگةیاندنی پارتی.
قورئانی پیرۆز رێنیشانده‌ر و ره‌حمه‌تیی خودایه بۆ مرۆڤه‌كان، خوای گه‌وره‌و میهره‌بان له‌باره‌ی قورئانه‌وه به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ:وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ) صدق الله العظيم ئايه‌تی 89 له [سورة النحل]…
واته ئێمه ئه‌م كتێبه‌مان بۆ ناردییه خواره‌وه، ئاشكراكه‌ری هه‌موو شته‌كان و هیدایه‌ت و ره‌حمه‌ت و موژده‌یه بۆ موسڵمانان. كه‌چی به‌داخه‌وه راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی وا چه‌ند رۆژێكه ناهه‌قی به‌رامبه‌ر قورئانی پیرۆز ده‌كات و خزاندوویه‌ته ناو رووداوه سیاسییه نه‌خوازراوه‌كانه‌وه.
راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو له جیاتی ئه‌وه‌ی قورئان وه‌كوو حه‌قیقه‌تی پیرۆزی خۆی بۆ هیدایه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره به‌كاری بهێنێ و بیكاته ره‌حمه‌تێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان، هاتووه ئه‌و كتێبه پیرۆزه‌ی كردۆته كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی بۆ پروپاگه‌نده‌یه‌كی نه‌شیاو له پێناوی وروژاندنی عاتیفه‌ی جه‌ماوه‌ر دا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆپاگه‌نده‌یه‌ی كه گوایه له كاتی سووتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتوودا، به ئه‌نقه‌ست قورئانی پیرۆزیش سووتێنراوه، پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی سیاسی هه‌رزانبه‌هایه و یه‌كگرتوو به‌وه ناتوانێ خه‌ڵكی كوردستان له خشته‌به‌رێ.
هه‌روه‌ها به‌و دیوه‌شیدا كه هه‌واڵی سووتاندنی قورئان له‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌كی توندڕۆی ئه‌مریكییه‌وه ده‌لكێنێ به‌م پڕوپاگه‌نده‌یه‌وه، دیسانه‌وه كارێكی ناپه‌سه‌ندی سیاسییه و ئامانجه‌كه‌شی ئاشكرایه كه نانه‌وه‌ی فیتنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌ترسیداره و كه‌س ناتوانێ پێشبینی ده‌ره‌نجامه‌كانی بكات.
ئێمه هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه‌مان له كورد و توركمان و ئاشووری و كلدان و عه‌ره‌ب، له موسڵمان و كریستیان و ئێزیدی و ئایین و ئایینزاكان، له حزبه سیاسییه‌كان و زانایانی ئایینی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رۆشنبیران و میدیاكاران و دۆستانمان له هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ن، له‌م گه‌مه سیاسییه مه‌ترسیداره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و پێیان راده‌گه‌یه‌نین كه یه‌كگرتوو به‌نزینی ئاشووبێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره ده‌ڕێژێت و فیتیله‌ی ئاگره‌كه‌ش هه‌ر لای خۆیه‌تی، بۆیه پێویسته هه‌وڵ و كۆششه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ كوژانه‌وه‌ی ئه‌و فتیله‌یه، هاوكات چاوه‌ڕوانیمان له برایانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی و داموده‌زگاكانی راگه‌یاندنیان ئه‌وه‌یه كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌نتیقی عه‌قڵ و به‌رپرسیارێتی نیشتمانی. گوێ بۆ قه‌ولی پیرۆزی خوای مه‌زن راگرن كه ده‌فه‌رموێ:الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُوْلَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمْ اللَّهُ وَأُوْلَئِكَ هُمْ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ) صدق الله العظيم. ئايه‌تی 18 له [سورة الزمر].
وته‌بیژی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
6/12/2011