وەزیرانی دەرەوەی جی ٧: پێویستە ئێران رێز لە مافی مرۆڤ بگرێ

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی ج ٧، لە راگەیێندراوی کۆتایی خۆیاندا وێڕای بەداخ بوونیان سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکیەکانی ئێران خوازیارن ئەم وڵاتە رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێ.

وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی جی ،٧ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی کۆتایی دانیشتنەکانی خۆیان لە ژاپۆن، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ مافەکانی مرۆڤ پابەندی رێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان بێت.

ئەم وڵاتانە داوایان لە ئێران کردووە، کە لە بارەی مافی مرۆڤ، ئازادی رادەربڕین و ئازادی مەزهەب، پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت و هەروەها کۆتایی بەو سزا و کردەوە بێسنوورانە بێنێ، کە لە گەل رێوشوێنە نیودەوڵەتیەکان ناتەبایە.

ئەم راگەییندراوەی وەزیرانی دەرەوەی جی ٧، لە کاتێکدایە کە کەمتر لە مانگێک لەمەوبەر، ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەحمەد شەهیدیان، وەک نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئیران دیاری کردەوە.

ئێران هیچ کات دانی  بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دانەناوە، بەڵام هاوکات رێگە بە ریپۆرتەری نەتەوەیەکگرتووەکان نادات، کە سەردانی ئێران بکات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com