نوچه‌نێت- تایمز
رۆژنامه‌ی تایمز, وتارێكی جۆن سیمپسۆنی له‌ژێر ناونیشانی ” رێكخراوی داعش رێگه به 50 ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه به‌ریتانیا”.
له وتأره‌كه‌دا هاتوه ” رێگه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و جیهادییه به‌ریتانییانه، مه‌ترسی ئه‌وه دروست ده‌كات كه پلان دابنێن بۆ ئه‌نجامدانی كاری ته‌قاندنه‌وه و خۆكوژی”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا له‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌كۆڵنه‌وه،كه په‌یوه‌سته به رێگه‌دان به‌و جیهادییه به‌ریتانیانه بۆ جێهێشتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌مه‌به‌ستی كاركردن”.
نوسه‌ری وتاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه په‌یوه‌سته به جێهێشتنی خاكی سوریا له‌لایه‌ن جیهادییه‌كانه‌وه به‌ره‌و به‌ریتانیا، له‌نێوان ئه‌و هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه ئه‌لیكترۆنییه‌ی پێگه‌ی رۆژنامه‌ی ” زه‌مان وه‌سڵ” ی سوری، له‌ناویاندا ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه هه‌یه كه رێگه به ئه‌بوبه‌كر عێراقی ده‌دات، كه هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانی به ره‌گه‌ز عێراقییه، سوریا به‌جێبهێڵێت به مه‌به‌ستی كاركردن.
ئه‌وه‌شی دووپات كردوه‌ته‌وه ” رۆژنامه‌ی تایمز، ئاگاداری هه‌ندێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یه كه رێگه به ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش ده‌دات سوریا به‌جێبهێڵن، به‌مه‌به‌ستی كاركردن بێت یان به‌مه‌به‌ستی خێزانی، بۆ نمونه چاوپێكه‌وتنی دایك و باوك”.
نوسه‌ری وتاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه ” سه‌عید حه‌میدی به‌ریتانی له بێرمینگهام، چه‌كدارێكی نه‌ناسراوی رێزه‌كانی داعشه ، ئه‌و وتی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام دوای كوژرانی به‌ڵگه‌ناه‌كانی گه‌ڕێنرانه‌وه”
حه‌مید ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو كاتێك به دایك و باوكی راگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی بۆ یه‌ك هه‌فته بچنه پشوو ، به‌ڵام به‌هێچ جۆرێك نه‌گه‌ڕایه‌وه.
حه‌مید له‌كاتی ناو تۆمار كردنیدا له تۆماره‌كانی رێكخراوی داعشدا، درۆی كردوه به‌وه‌ی كه گوتویه‌تی هه‌تیوه، داواشی كردوه كه وه‌ك مامۆستای زمانی ئینگلیزی یان له بواری راگه‌یاندن یان كۆمپیوته‌ردا كار بكات.
نوسه‌ر وتاره‌كه‌ی به‌وه كۆتایی پێهێناوه، كه رێكخراوی داعش وێنه‌ی ته‌رمی حه‌میدییان نارده‌وه دوای 6 مانگ له جێهێشتنی به‌ریتانیا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری جیهادیدا كوژراوه.