حەیدەر عەبادی و فرکسیۆنەکان لە کۆبونەوەدان

0

نوچەنێت

حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ناوی 14 كاندیدی نوێی بۆ پۆستە وەزارییەكان پێشكەشی پەرلەمانی عێراق كردووە، بەمەبەستی دەنگدان لەسەریان تاوەكو لە كابینە نوێیەكەیدا ببنە وەزیر، ئێستا لیژنەكان هەڵسەنگاندن بۆ سیڤی كاندیدەكان دەكەن، لیستەكەش هیچ كاندیدێكی كوردی تێدانییە.
كورد لە حكومەتی عێراق سێ وەزارەتی هەیە (وەزارەتی دارایی، هۆشیار زێباری- پارتی دیموكراتی كوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری، فریاد رواندزی- یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، د. دەرباز محەممەد- بزووتنەوەی گۆڕان). فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق جەختدەكەنەوە، هیچ كاندیدێك قبوڵ ناكەن ئەگەر رەزامەندی هەر پێنج فراكسیۆنە كوردستانییەكەی لەسەر نەبێت و هیچ لایەنێكیش بۆی نییە لەجیاتی كورد كاندید پێشكەش بكات.

ئەحمەد حاجی رەشید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند،ناوی 14 كاندیدی نوێ‌ بۆ بۆ پۆستە وەزارییەكان دراونەتە لیژنەكانی پەرلەمانی عێراق تاوەكو هەڵسەنگاندنیان بۆ بكەن، لەنێو ئەو ناوانەش هیچ كاندیدێكی كوردی تێدا نییە، چونكە كورد جەخت لەسەر نەگۆڕینی وەزیرەكانی دەكاتەوە.

ناوی كاندیدەكان:

– وەفا جەعفەر مەهداوی بۆ وەزیری پلاندانان
– فالح فەیاز بۆ وەزیری دەرەوە
– محەممەد جاسم بۆ وەزیری داد
– جەبار عەلی بۆ وەزیری نەوت
– ئومێد ئەحمەد بۆ وەزیری بازرگانی
– ئان نافیع بولبول بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە
– موسا جەواد موسەوی بۆ وەزیری خوێندنی باڵا
– عەلا عەبدولقادر عەبادی بۆ وەزیری وەرزش و لاوان
– عەلا غەنی حوسێن بۆ وەزیری تەندروستی
– حەسەن جەنابی بۆ وەزیری سەرچاوەکانی ئاو
– سەڵاح رەشید موحارب بۆ وەزیری کارەبا
– ئەمەل سوهام قازی بۆ وەزیری پەروەردە
– نزار ناسر ئەلعەتابی بۆ وەزیری کار

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com