نوچەنێت
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ٢-٤-٢٠١٦ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت43 دۆلاری تێپەڕاندو گه‌یشته 43.36 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
كه باره‌گای سه‌ره‌كی له نیۆیۆركه‌و دووه‌م گه‌وره‌ترین بۆرسه‌یه Nasdaq بەپێێ بۆرسەی
له‌سه‌ر ئاستی جیهان، نرخی نه‌وتی برنت گه‌یشتوه‌ته 43.36 دۆلار.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م هات، له وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتی كوه‌یته‌وه له‌سه‌رجه‌م به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له‌سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ، نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م نزمبووه‌وه، له‌كاتێكدا پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو، بگه‌نه ڕێكکه‌وتن بۆ جێگیركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ زۆربوونی خواست و كڕینی نه‌وتی خاو له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه له‌پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی وڵاتانی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، كه پێشبینی ده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت جێگیربكرێت.
به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی عه‌مباركراوی جیهانیه‌وه، نرخی نه‌وتی خاو له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014ه‌وه له‌بازاڕه جیهانییه‌كاندا به رێژه‌ی %70 دابه‌زی.
له هه‌وڵێكدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بڕیاره 17ی ئه‌م مانگه ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كۆببنه‌وه و بگه‌نه ڕێكکه‌وتنێك سه‌باره‌ت به پلانی جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.