نوچە-ئیسنا
سەرۆکی ئێئتلافی “الوطنیە”ی عێراق دەڵێت، ئەمریکیەکان لە دوتوێی چەند نامەیەکدا داوایان لێکردووەکە، بەشداری رەوتی گۆڕانکاری وەزارەتەکان بێت.
ئەیاد عەلاوی لە لێدوانێکدا کە لە پرۆگرامی”پیش بینی نەکراو”ی کەناڵی سومریەی عێراقی بڵاو بۆتەوە گوتویەتی، نوسینگەی سەرۆکایەتی عیراق لە پەیوەندیەکدا داوایان لێ کردم کە بەشداری کۆبوونەوەی سی سەرۆکایەتیەکەو و فراکسیۆنە سیاسیەکان بم بەڵام بەشداریم تێدا نەکرد.
عەلاوی هەروەها ئاشکرای دەکات، کە ئەمریکیەکان بەردەوام پەیوەندیان پێوە کردووە و داوایان لێکردووە، بەشداری پرۆسەی گۆڕانکاریەکانی وەزارەتەکانی عێراق بێت، بەڵام دژایەتی خۆی لە گەڵ ئەم داوایە دەربڕیوە.
عەلاوی ئەوەش دەخاتە روو، کە لە ئێستادا ئێرانیەکان بەردەوام هەوڵی لەیەک نزیکبوونەوەی دەدەن، بە تایبەتی کە رۆژی رابردوو لە گەڵ شاندێکی پایەبەرزی ئێران دیداروچاوپێکەوتنی بووە، بەڵام پێی راگەیاندوون کە نابێ دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەربدەن.