دی مستۆرا: خولی داهاتووی وتوێژەکانی جنێف زۆر گرنگە

0

نوچەنێت-تسنیم

نوێنەری تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەڵێت خولی داهاتووی وتوێژەکانی جنێف گەلێک جێی بایەخە و گرنگە.

ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا رایگەیاندووە، کە “ستێفان دی مستۆرا” دوای دیدار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا گوتویەتی: خولی داهاتووی وتوێژەکانی جنێف زۆر گرنگە، لەو رووەوە کە لە دانیشتنەکانیدا بە تایبەتی باس و گفتوگۆکان تایبەتە بە رەوتی  ئینتقالی سیاسی و بنەماکانی حکومەتی ئینتقالی و دەستوری نوێی ئەم وڵاتە.

دی مستۆرا، لەم بارەوە هیواداری خۆی دەربڕیەوە، لەوەی کە بتوانن بە شێوەیەکی بنیاتنەر و واقعبینانە پلانی تایبەت بۆ ئەم خولە نوێیەی وتوێژەکان دابڕێژن.

نوێنەری تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە پێویستییان بەوە هەیە سەرباری پێشێل کردنی خاڵەکانی ئاگربەستی سوریا، لەوە دڵنیا ببنەوە کە جێبەجێکردنی پرۆسەکە درێژە بکێشێت.

خولی داهاتووی وتوێژەکان، بڕیار وایە سبەی چوارشەممە ١٢-٤-٢٠١٦، لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەوڵەتی سوریا بەرێوەبچێت.

بڕیار وایە ئەمرۆ دی مستۆرا، لە تاران لە گەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com