کلینتۆن: داعش دەست پەروەردەی بەشار ئەسەد و روسیا و ئێرانە

0

نوچەنێت-دیپلماسی ایرانی

هیلاری کلینتۆن لە کاردانەوە بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی دەڵێت داعش دەست پەروەردەی بەشار ئەسەد و ئێران و روسیایە.

بە گوێرەی ئاژانسی فارس،هیلاری کلینتۆن، پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە وتووێژ لە گەل کەناڵی “سی.ئێن.ئێن” وەڵامی ئەو تۆمەتانەی داوەتەوە.

کلینتۆن لە وەڵامدانەوەی بە بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی بێرنی ساندەرزیی کە گوتبووی سیاسەتی دەرەوەی کلینتۆن بۆتە هۆی پێکهاتنی داعش دەڵێت: ئەمە بانگەشەیەکی گەمژانەیە  وگرنگی بەم جۆرە قسە و قسەڵۆکانە نادەم.

کلینتۆن گوتوویەتی: داعش بە پلەی یەکەم ئەنجامی بۆشایی دەسەڵات بووە لە سوریا و پشتیوانانی بەشار ئەسەد کە روسیا و ئێرانن.

کلینتۆن لەم وتووێژەدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و هەروەها پشتگیری خۆی بۆ ئەم وڵاتە دووبار دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com