نوچەنێت-رادیۆ فەردا
وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت سەردانی تورکیای کردووە و تا ئێستا روون نییە کە ئایا سەرۆککۆماری ئێران بەشداری ئەم دانیشتنە دەبێت یان نا.
دانیشتنی لوتکەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سێ ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت و بڕیار وایە زیاتر لە ٣٠ سەرۆک و بەرپرسانی بالای ئەو وڵاتانەی کە زۆربەیان ئیسلامین بەشداری ئەم دانیشتنە بن.
حسێن جابری ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەم بارەو ەرایگەیاندووە، کە نوسینگەی سەرۆکایەتی سەبارەت بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی لە دانیشتنی ئیستەنبوڵ زانیاری دەختاتەڕوو.
دانیشتنی لوتکەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بڕیار وایە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بەڕێوەبچێت.
بابەتی سوریا، یەمەن، قەیرانی لیبیا و ئەفغانستان و کێشەی ئەم دواییانەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان، تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم دانیشتنە دەبن.