نوچەنێت
كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق و سه‌ركرده‌ی حزب و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، به واژۆكردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی چاكسازی كۆتایی هات.
به‌ڵگه‌نامه‌كه كه له 12 خاڵ پێكهاتووه تییدا هاتووه “پێویسته ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی راوێژكاری پێكبهێندرێت و كوتله‌كانیش خۆیان بتوانن كاندیده‌كانیان، بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن”.
هه‌ر وه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه پێویسته رێژه‌ی پێكهاته‌كان له گۆڕانكارییه‌كان بپارێزرێت و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتن، كه هه‌وڵی به‌په‌له بدرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و به‌زووترین كات ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌یه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق، له كاتێكدایه كه سبه‌ی دوایین رۆژی ئه‌و واده‌یه-یه كه دیاری كرابوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیده‌كانی كابینه نوێیه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه.


