نوچە-قطرە
وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ دوو شەممە راپۆرتی میدیا ئەڵمانی و نێودەوڵەتیەکانی لە بارەی بێ سەروشوێن بوونی ٥ هەزار و ٨٠٠ منداڵی پەنابەر لەم وڵاتە ی لە ساڵی ٢٠١٥پشتڕاست دەکاتەوە.
ئەم بەرپرسەی ئەڵمانیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە راپۆرتی راگەیەنێکی ئەڵمانیا، کە گوتبوی ٥٥٥ کەس پەنابەرانی خوارەوەی ١٤ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٥ بێسەروشوێن بوونە رایگەیاندووە، بەڵێ ئەم زانیاریانە دروستە وتەنانەت رێژەی منداڵانی بێ سەروشوێن بوو زیاترە.
بە پێی راپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، زیاتر لە ٨ هەزار منداڵ و مێرمنداڵی پەنابەر لەم وڵاتە بی سەروشوێن بوونە، کە تەنها ٢٠٠٠ کەسیان دۆزراونەتەوە.
زۆربەی منداڵانی بێ سەروشوێن بوو سەر بە وڵاتانی ئەفغانستان، سوریا، ئەریتریا و جەزایرن، کە هاتونەتە ئەم وڵاتەوە و زۆربەشیان کەس وکاریان لە گەڵ نەبووە.
بە وتەی بەرپرسانی ئەڵمانیا، ئەگەری زۆرە ئەم منداڵانە کەوتبێنتە داوی مافیا و جینایەتکارانەوە.
لە کۆتایی مانگی جێنیوەری ئەمساڵ، پۆلیسی ئەوروپا رایگەیاندووە، کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠ هەزار منداڵی پەنابەر، کە هاتوونەتە خاکی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بێ سەروشوێن بوونە کە بە تێکڕایان کەس و کاریان لە گەڵ نەبووە.