نوچە-شفقنا
مەلەک سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە دوی تەواو بوونی سەردانی پێنج رۆژەی بۆ میسر، ئەمڕۆ گەیشتە ئەنقەرە و لە لایەن رەجب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
بە گوێرەی راپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، شای سعودیە تا رۆژی چوارشەممە لەم وڵاتە دەمێنێتەوە و لە میانەی سەردانەکەیدا، لە گەڵ سەرۆککۆماری تورکیا دیدار و گفتوگۆی دەبێت.
تاوتوێ کردنی پەیوەندیەکانی نیوان هەردوو وڵات و هەندێک بابەت وپرسی ناوچەیی و نیودەوڵەتی، کە بۆ هەر دوو لا جێی سەرنج و گرنگین دەبنە تەوەری گفتوگۆکان.
مەلەک سەلمان لە درێژەی ئەم سەردانەی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە سێزدەیەمین دانیشتنی سەرۆکانی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، سەردانی ئیستەنبوڵ دەکات، کە بڕیاروایە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بەڕێوەبچێت.