سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا: ئەوروپا هەڕەشەی جددی لە سەرە

0

نوچە-ئیسنا

سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا دەڵێت، وڵاتەکەی زانیاری لە بەردەستدایە کە گروپێکی توندڕەوی بەلجیکا پلانی ئەنجامدانی هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر فەڕەنسا بەدەستەوە بووە.

بە گوێرەی ئاژانسی فەرمی فەڕەنسا، مانۆئل واڵس، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا لە  میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە ئەلجەزایەر گوتویەتی، بە پێی زانیاریەکان پلانی هێرش کردنە سەر فەرەنسا، لە لایەن ئەم گروپە توندڕەوە بەڵگەیەکە بۆ ئەم راستیە کە هێشتا ئەوروپا  وبە تایبەتی فەرەنسا، هەڕەشەی جددی لە سەرە و ئێمە رێگە نادەین کە تیایدا سەرکەوتن بە دەست بێنن.

یەکێ لە بەرپرسانی بەلجیکا رۆژی یەکشەممە لە لیدوانێکدا رایگەیاندبوو، ئەو گروپە تیرۆریستیەی کە ساڵی رابردوو هێڕشیان کردە سەر پاریس، پلانی هێرشی دووبارەیان بۆ سەر فەڕەنسا بووە، بەڵام لە ئەنجامدا بەلجیکایان کردە ئامانجی خۆیان.

سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا جەخت لەوەدەکاتەوە، کە پێوێستی ناگات لە بارەی ئەگەری هێرشی دیکەی تیرۆریستان بۆ سەر ئەوروپا هیچ گومانێکمان هەبێت.

هەڕەشەکانی داعش بۆ سەر ئەوروپا بەردەوامە و، دەبێ لە دژی ئەم هەرەشانە خۆمان رێکبخەین و ئامادەیی تەواومان هەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com