نوچەنێت-باشگاه خبرنگاران
پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێت سەداسەد لایەنگر و پشتیوانی ئیسرائیل و بوونی ئەم وڵاتەیە.
بە گوێرەی راپۆرتی کەناڵی سی ئێن ئێن، بێرنی ساندەرزیی یەکێک لە کاندیدەکانی دیموکراتەکان بۆهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە وتوێژ لە گەڵ پرۆگرامی تەلەفزیۆنی ئەستیت ئاڤۆد یۆنیۆن، لە بارەی هەلوێستی خۆیەوە بەرامبەر بە ئیسرائیل دەڵێت: روانگەی من سەبارەت بە ئیسرائیل میانەڕەوانەیە. ئیسرائیل مافی خۆیەتی کە لە ئازادی و سەربەخۆییەکی تەواودا درێژە بە ژیانی سیاسی خۆی بدات و، نەکوێتە بەر هێرشی تیرۆرستی.
ساندەرزیی ئەوەس دەخاتەڕوو، کە پێیوانییە هیچ کات بە شێوەیەکی رەها ئاشتی لە ناوچەکە جێگیر بێت، مەگەر ئەوەی کە بەڕێزەوە لە گەڵ فەلەستینیەکان مامەڵە بکرێت .
ساندەرزیی وەک کەسێک کە پێیوایە سەداسەد لایەنگری ئیسرائیل و بوون و مانەوەی ئەم وڵاتەیە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تەنیا رێگای سەرکەوتن لەوەدایە کە هاوکات سەرنج و بایەخ بدرێت بە مافەکانی فەلەستین و ئیسرائیل.