نوچەنێت-رادیۆ فەردا
مانۆڕی دەریایی ٣٠ وڵاتی جیهان بە سەرکردایەتی کەشتی فڕۆکە هەڵگری پێنجی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و دەریای عەمان لەمڕۆوە بە بەرێوەبردنی سەمپۆزیەمێک لە بەحرێن دەستپێدەکات.
بە گوێرەی راپۆرتی رۆیتەرز، ئەم مانۆڕە بە مەبەستی بەرەوڕووبووەی نێودەولەتی لە گەڵ مین، دابین کردنی ئاسایشی رێڕەوە بازرگانیەکان و هەروەها بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ مەترسی و هەڕەشەکانی داعش و قاعیدە بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوە چوونی ئەم مانۆڕە لە کاتێکدایە، کە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو لە ریاز بەشداری دانیشتنی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو بێت. رۆڵی ئێران لە ناوچەکە تەوەری سەرەکیی ئەم دانیشتنە دەبێت.
ئێران بەردەوام دژایەتی خۆی لە گەڵ بوونی هێزە نیودەوڵەتیەکان بە تایبەت ئەمریکا لە سیستەمی ئەمنی ناوچەی کەنداوی فارس راگەیاندووە.