نوچەنێت
لە یەکەم مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت ٤٢ دۆلاری تێپەڕاند، کەمبوونەوەی یەدەگی نەوت و سستبوونەوەی کاری کۆمپانیاکانی ئەمریکا پاڵپشتێکی گەورەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوون.
لە کۆتا رۆژەکانی هەفتەی رابردوودا داتاکانی تایبەت بە ئاستی یەدەگی نەوتی کۆگاکانی ئەمریکا بڵاوکرانەوە و ئەو كۆگایانە بە قەبارەیەکی بەرچاو پاشەکشەیان كردووە، هاوکات بەپێی داتاکانی کۆمپانیای بیکەر هیوز، ژمارەی سەکۆ نەوتییەکان لە دوای ساڵی ٢٠٠٩ بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.
لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی دووشەممە ١١-٤-٢٠١٦دا، بەهای هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە ئاستی ٤٢ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات بەهای هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی تێکساس ٣٩ دۆلار و ٨٦ سەنت بوو..