نوچە.نێت
نمایشکاری ترکی “كانسو تاسكين” لە رێگەی زنجیرە درامای ترکیەوە “غراميات ئالدون” دەردەکەوێت، سەرنجی یاریزانی پرتوگالی یانەی ریال مەدرید “كرستيانو رونالدو” رادەکێشێت بۆ خۆی.
تاسکین- تەمەن ٢١ ساڵ، لە تی ڤی ترکی، باسی پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەستێرەی بەناوبانگی پرتوگالی کریستیانۆ رونالدۆ دەکات،و ئاشکرایدەکات کە “ئەوان پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیاندا هەیە”.
ئەو نمایشکارە دەڵێت” کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە دەیان ساڵ لەمن گەورەترە، بەڵام یەکمان خۆش ئەوێت”
تاسکین-ی نمایشکار دەشڵێت” روناڵدۆ ، لە پێگەی ئینستاگرام داوای ژمارەی تەلەفونی لێكردوم، دواجار داوای کردوە کە لەرێگەی واتس ئەپ، قسە بکەین و نامە بگۆرینەوە و بەردەوام بین”.
لەلایەکی تر زۆرێک پێیان وایە کە ئەم نمایشکارە” تاسکین”، بۆیە ئەم پەیوەندیەی خۆی باس دەکات وەک کەڵک وەرگرتنێک لە ناوی کرستیانۆ رۆنالدۆیە، بۆ ئەوەی سەردانی پێگەکەی”ئینستاگرام” بکرێ .
شایەنی باسە،تاسکین، لە پێگەی ئینستاگرام نیو ملیۆن بینەری هەیە، بەپێچەوانەوە، رۆنالدۆ خاوەنی مەلایین بینەری و جەماوەری خۆیەتی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان.

