شای سعودیە: هێزێکی عەرەبی دژە تیرۆر پێکدێنین

0

نوچەنێت-شفقنا

کەناڵی هەواڵی ئەلعەرەبیە لە راپۆرتێکی خۆیدا رایگەیاند، کە مەلەک سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە لە درێژەی سەردانە فەرمیەکەی بۆ میسر بە ئامادەبوونی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە وێڕای پێشکەش کردنی وتارێکی کورت جەختی لە بردنە سەرەوەی ئاستی هاوکاری و پەیوەندیەکانی دوو وڵات کردۆتەوە.

بە پێی ئەم راپۆرتەی ئەلعەرەبیە، شای سعودیە وێڕای جەختکردنەوە لەوەی کە تیرۆریزم گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە رایگەیاندووە، کە هاوکاری نێوان میسر و سعودیە دەتوانێت خێرایی ببەخشێت بە لەناو چوونی تیرۆریزم.

شای سعودیە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە مەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم هێزێکی هاوبەشی عەرەبی پێکدێنن،هەروەها جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەزمونی رابردوو، گرنگی چالاکی و کاری هاوبەشی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیە هاوبەشەکاندا سەلماندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com