نوچەنێت_میزان
فەرماندەی سوپای ئەمریکا دەڵێت، ژمارەی هێزەکانی داعش لە وڵاتی لیبیا دوو بەرابەر بۆتەوە.
بە گوێرەی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، جنێڕاڵ دەیڤید رود ریگز، سەرۆکی ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، کە بە گوێرەی ئامار و زانیاری ئاژانسەکانی زانیاری ئەم وڵاتە، ژمارەی هێزەکانی داعش لە لیبیا، لە ساڵی رابردوو ٤ بۆ ٦ هەزار کەس بووە.
جنێڕاڵ دەیڤید رود ریگز، سەبارەت بە ژمارەی هێزەکانی داعش لە لیبیا گوتویەتی: بە پێی هەڵسەنگاندن و بەراوردەکان ئەم رێژەیە لە هێزەکانی داعش لە ماوەی ١٢ بۆ ١٨ مانگی رابردوو لە لیبیا بۆتە دوو بەرابەر.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی سی ئێن ئێن، لە ساڵی ٢٠١٤وە تا ئێستا، وڵاتی لیبیا بە سەر دوو دەوڵەتی سەربەخۆی رکابەر دابەش بووە، یەکیان لە ترابلۆس و ئەوی دیکەیان لە رۆژهەڵات.