نوچەنێت-هەولێر
بەرپرسێكی پارێزگای موسڵ دەڵێت، لێكۆڵێنەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەینەوا، سەبارەت بە دیارنەمانی 12 ملیار دینار كە مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بووە، دەستیپێكردووە.
بەرپرسەكە بێئەوەی ناوی ئاشكرابكرێت، بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە، پارێزگای نەینەوا دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە لەگەڵ خالید بەیاتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەینەوا، دەربارەی “دزرانی مووچەی تەندروستی موسڵ” بۆ هەردوو مانگی یەك و دووی ئەمساڵ كە زیاترە لە 12 ملیار دینار و لە ئەنجامی مامەڵەی بەڕێوەبەرایەتییەكە لەگەڵ كۆمپانیاكانی حەواڵە ونبووە، چونكە گرەنتی پێویستیان لێوەرنەگیراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی موسڵ.
لای خۆیەوە خالید بەیاتی رەتیكردووەتەوە، مووچەی ئەو دوو مانگە دزرابێت و بە شەفەق نیوزی گوتووە، كە گرفتەكە نەبوونی سیولەی بانكییە.