نوچەنێت
کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان، لە کۆشکی سەلام بەسەرۆکایەتی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد.
بەرپرسی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتووێکردنی بارودۆخی ئەمنی، سیاسی، ئابووری و ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکان لە حکومەتی ئێستای عێراقە.
ماکۆک شێخ محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاندووە “ئەمڕۆ یەکشەممە 10-4-2016 کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان لە کۆشکی سەلام، بەسەرپەرشتی فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد”.
بەرپرسی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتووێکردنی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابووریی و ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکان لە حکومەتی ئێستای عێراقە.