ئەمریکا هێزی تایبەت رەوانەی سوریا دەکات

0

نوچە-دیپلماسی ایرانی

ئەمریکا لە پلانیدایە، هێزێکی تایبەتیی ٢٥٠ کەسی بۆ بەرەگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا رەوانەی ئەم وڵاتە بکات.

کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن، بە گیڕانەوە لە پێنتاگۆ رایگەیاندووە، ئەم هێزانە لە ژێر ناوی راوێژکاری سەربازی و بۆ مەبەستی مەشق  وراهێنانی سەربازی، بەو هێزانەی کە لە لایەن واشنتۆنەوە پشتگیری دەکرێن و لە بەرەکانی شەڕی داعشدان، رەوانی سوریا دەکرێن.

مەبەست لە مەشقی سەربازی بەم هێزانە، شەڕ لە گەڵ داعش  و پاشەکشە پێکردنە بە هێزەکانی داعش لە شاری رەقەی سوریا و شاری موسڵ.

باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای هەفتەی رابردوو، لە دیدار لە گەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازیەکانی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ داعش تێکبشکێنرێت.

گریمانەی ئەوە دەکرێت، کە ئۆباما پێداگرە لە سەر ناردنی هێزی زیاتر بۆ سوریا  وعێراق و رەوانەکردنی ئەم هێزە تایبەتەش بۆ ئە، مەبەستەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com