جۆن کێری بەسەردانێکی مێژوویی گەیشتە ژاپۆن

0

نوچە-شفقنا

کەناڵی ئێل بی سی لوبنانی لە راپۆرتێکدا باس لەوەدەکات، کە جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  بە سەردانێکی مێژوویی گەیشتە ژاپۆن.

جۆن کیری لە بەرنامەیدایە، بەشداری یادی کارەساتی ئەتۆمی هیرۆشیما بکات و هەر بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی ئەم شارەی کردووە.

بە پێی ئەم  راپۆرتە بڕیاروایە،  جۆن کیری لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ ژاپۆن، بەشداری دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گرووپی بکات و دواتر سەردانی مۆزەخانەی هیرۆشیما بکات.

ئەم سەردانەی کێری بۆ ژاپۆن، وەک یەکەمین سەردانی وەزیرێکی دەرەوەی ئەمریکا هەژمار دەکری کە بەشداری لەم یادە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com