نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
به‌ره‌ی توركمانی رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌نگ به كابینه نوێكه‌ی عه‌بادی ناده‌ن له په‌رله‌مان ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی نوێنه‌ری توركمان له كابینه‌كه‌دا گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دەڵێت ” ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری به‌ره‌ی توركمانی، له باره‌گای گشتی خۆی له كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا، كه تیایدا باس له چاكسازی حكومه‌ت و كابینه نوێیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه و بوونی نوێنه‌ری توركمانیان له‌و كابینه‌یه‌دا كۆڵیوه‌ته‌وه”.
ساڵحی ئه‌وه‌ی خستەروو کە” ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری به‌ره‌ی توركمانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا بڕیاریانداوه، پشتیوانی چاكسازی بكه‌ن و دژی گه‌نده‌ڵی بوه‌ستنه‌وه و ده‌نگیش به كابینه نوێكه‌ی عه‌بادی نه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر بێت و نوێنه‌ری توركمانی تێدا نه‌بێت”.
هه‌روه‌ها عیماد یوحه‌ننا، له فراكسیۆنی رافیده‌ین رۆژی شه‌ممه داوایكرد، كه له كابینه نوێكه‌دا وه‌زیرێك له پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كان بێت. ئه‌و پێوابوو نه‌بوونی كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌سیحی له كابینه‌ی وه‌زاری حكومه‌تدا دیارده‌یه‌كه كه بۆ یه‌كه‌مجاره رووده‌دات، دووپاتیشی كرده‌وه كه عێراق پێویستی به هاوسه‌نگی نیشتمانی هه‌یه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له میانه‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پێنجشه‌ممه‌ی رابردوودا كابینه وه‌زارییه نوێكه‌ی پێشكه‌ش كرد كه له 16 وه‌زیر پێكهاتبوو، كه هیچ یه‌ك له‌و وه‌زیرانه له پێكهاته‌ی تور‌كان و مه‌سیحی نه‌بوون و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان دانرابوون.