نوچه‌نێت-هه‌ولێر
عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆكی پێشووی توركیا ده‌ڵێت، به‌ر له رودانی شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداو له ساڵی 2003 دا، هۆشداری به سه‌دام حوسێن داوه كه نه‌چێته شه‌ڕێكه‌وه كه كه‌س نازانێ ئایینده‌ی چۆن ده‌بێ.
وته‌كانی عه‌بدوڵڵا گویل له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی “بیره‌وه‌ری سیاسه‌ت”ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بیه هاتن، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌خشكرا.
گویل گوتویه‌تی، له‌ساڵی 2002 كاتێك سه‌رۆكوه‌زیران بووه، نامه‌یه‌كی بۆ سه‌دام حوسێن ناردووه و پێیگوتوه، مل كه‌چ بكات بۆ بانگه‌وازه‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و چیتر بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگوێنه‌خات.
به وته‌ی گویل، جارێكی‌تر نامه‌یه‌كی به یه‌كێك له وه‌زیره‌كانیدا بۆ سه‌ددام ناردووه‌ته‌وه و دیسان هۆشداری به سه‌دام داوه‌ته‌وه.
بەڵام گویل روونی نه‌كرده‌وه، كه وه‌ڵامی سه‌ددام چی‌بوو بۆ نامه‌كانی ئه‌و.