تورکیا: ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانمان لە گەڵ ئیسرائیل پێش کەوتووە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

تورکیا باس لەوە دەکات، کە وتووێژەکانی نێوان دبلۆماتکارانی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئیسرائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، بەرپرسانی هەردوو وڵات رۆژی پێنجشەممە لە لەندەن لە سەر ئەوە ساغ بوونەتەوە، کە لە دانیشتنی داهاتوودا رێککەوتنی کۆتایی واژۆ بکەن.

تاکوو ئێستا رێککەوتی دانیشتنەکە دیاری نەکراوە،بەڵام دەگوترێ بە زوویی ئەم دانیشتنە ئەنجامدەدرێت.

لە ساڵی ٢٠١٠ دوای ئەوەی کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەشتییەکی هەڵگری یارمەتی ئەم وڵاتە، بۆ خەڵکی غەزە  و  بووە هۆی کوژرانی ١٠ هاووڵاتی تورکیا،ئاڵۆزی و گرژی کەوتە نێوان پەیوەندیەکانی ئەم دوو وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com