ئۆپۆزسیۆنی سوریا: رێککەوتنی ئاگربەست مەترسی لەناوچوونی لە سەرە

0

نوچە-فارس

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، وێڕای ئاماژەدان بە مەترسی لە بەریەک هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی ئاگربەست لەم وڵاتە دەڵێت، روسیا هێرشی کردۆتە سەر رێگاکانی یارمەتی گەیاندنی ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی ئەم وڵاتە.

بەسمە قەزمانی، یەکێک لە ئەندامانی شاندی دانوسانکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی”ژوڕناڵ دو دیمانش”گوتویەتی، لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا هەستمان بە دۆخێکی مەترسیدار کردووە و ئەگەری لە بەر یەک هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی ئاگربەست، لە سوریا لە ئارادایە.

قەزمانی ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەمریکا و روسیا لە بابەتی چاودێریکردن بە سەر رێککەوتنی ئەگربەست سەرکەوتوو نەبوونە  و لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هێرش کراوەتە سەر ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سوری.

بەسمە قەزمانی دەڵێت، روسیا تەنانەت تا کاتی دەستپێکی ئاگربەسەتە لە مانگی رابردوو هێرشی کردۆتە سەر رێگاکانی گەیاندنی یارمەتی لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو.

بڕیار وایە،  بە پێی نەخشە رێگایەک کە نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەی کردووە ،وتووێژەکانی جنێف سەرلە نوێ لە ١٣ ئەم مانگە دەست پێبکاتەوە.

بە پێی ئەم نەخشە رێگایە دەبێ تا سەرەتای  وەرزی هاوین، سیستمێکی ئینتەقالی دابمەزرێت و لە دوای ١٢ مانگ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆککۆماری بەڕێوەبچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com