نوچە.نێت
بۆ ئەوەی رزگارمان بێت لە چەوری سپی سەر پێست، پێویستمان بە چەند شتێکی جۆراو جۆر هەیە ، هەر وەک چۆن بۆ خۆ رزگار کردن لە چەوری رەشی سەر پێست چەند گیراوەیەکمان بەکار دەهێنا، بەڵام ئەو ماددانە، یان ئەو گیراوانەی کە بەکارمان هێناوە بۆ لابردنی چەوری رەش، زۆر بەهێز نیە بۆ لابردنی چەوری سپی سەر پێستمان، کە لە سەر شوێنە نەرمەکانی پێست وەک ژێر چاوو، ئیسکی سەر رومەتەکان، دروست دەبێت، کە هیچ کەمتر نیە لە چەوری رەش سەر پێست.
بۆ ئەم مەبەستەش ماسکی هەنار باشترین گیراوە دەبێت، دەنکە هەنار بەهاراوەیی بە تێکەڵکردنی لەگەڵ شەربەتی لیمۆ هەتا وەک گیراوەیەکی خەستی لێ یەت، ئەو کات لەسەر ئەو شوێنانەی کە چەوری سپی لەسەرە، بڵاوبکەرەوە، دوا جار هەست بە کاریگەری وگۆرانی پێستت دەکەیت.