نوچەنێت
په‌رله‌مانتارێكی هێزه سوننه عێراقییه‌كان، دەڵێت، به‌دووری ده‌زانم له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه نوێیەكەی حەیدەر عەبادی، سه‌رۆكوه‌زیران بدرێت.
ئینتسار جبووری، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی هێزه عێراقییه‌كان له راگه‌یێندراوێكدا، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك هۆكارێكیان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پاڵێوراوانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران داناوه، چونکە بڕیاربوو هه‌ر وه‌زاره‌تێك سێ ناو له‌خۆبگرێت.
له‌باره‌ی كاندیدكردنی كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن فراكسیۆنه سیاسییه‌كانه‌وه بۆ كابینه‌ی حكومه‌ت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره دەڵێت ” ناكرێت پاڵێوراوانی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ربه‌خۆ بن، به‌مه‌رجێك خودی په‌رله‌مان كه‌سایه‌تی نوێ بۆ ئه‌و كابینه ته‌كنۆكراته‌كه‌ی عه‌بادی رابگه‌یه‌نێت؟”.
دووپاتیدەکاتەوە” فراكسیۆنه‌كه‌یان (هاوپه‌یمانیی هێزه عێراقییه‌كان) له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه و، به‌منزیكانه كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دەن، بۆ ئه‌وه‌ی بگەنه دوایین قۆناخی چاكسازی.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه 11-4-2016، په‌رله‌مانی عێراق، تاوتوێی لیسته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بكات كه كۆتایی ئاداری رابردوو پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یه‌كلاكەرەوە له‌سه‌ر ناوه‌كان بدات و، قۆناخی یه‌كه‌می چاكسازیی و گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌ت جێبه‌جێ بكرێن.