نوچه‌نێت-هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی كابینه ته‌كنۆكراته‌كه‌ی بووه‌هۆی دروستبوونی قه‌یرانێكی سیاسی له عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، به ناچاری ملی بۆ داواكاری لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌چكردوه.
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق به ئاژانسی (عه‌ره‌بی جه‌دید)ی له‌نده‌نی گوتووه “هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌كده‌نگ، له دژی عه‌بادی وه‌ستانه‌وه و بڕیاریاندا ئه‌و كابینه‌یه په‌سه‌ندنه‌كه‌ن كه تاكڕه‌وانه و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ لایه‌ك پێكیهێنا”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كان وگوتویه‌تی “هه‌ندێك ناوبژیوانی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی، له‌گۆڕێن بۆ رێكخستنی هه‌ڵوێست و دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ نزیككردنه‌وه‌ی عه‌بادی و لایه‌نه سیاسییه‌كان”، هه‌روه‌ها گوتویه‌تی “ناوبژیوانه‌كان ئه‌و هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه، كه به‌شێك له ماندیده‌كان تێبینییان له‌سه‌ره و په‌سه‌ند نین، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌یان بگیرێته‌وه به كاندیدی لایه‌نه سیاسییه‌كان”.
له‌باره‌ی بۆچوونی لایه‌نه سیاسسیه‌كانیش دەڵێت “زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ئاماده‌ن ده‌نگ به به‌شێك له كاندیده‌كانی عه‌بادی بده‌ن، به‌مه‌رجێك به‌شێكی تریان لاببرێن و به كاندیدی حیزبه‌كان جێگه‌یان بگیرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاندیده‌كانیان پێشكه‌شی عه‌بادی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گونجاوترینی كاندیدانی هه‌ر لایه‌ك هه‌ڵبژێرێ”.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌لاح جبوری، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی سوننه‌كان، وتویه‌تی كه هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان سبه‌ی كۆده‌بێته‌وه تاكو كاندیده‌كانیان پێشكه‌شی عه‌بادی بكه‌ن.
جبوری وتویه‌تی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له ماڵی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆده‌بینه‌وه و هه‌ر سبه‌ی كاندیده ته‌كنۆكراته‌كانیان پێشكه‌شی عه‌بادی ده‌كه‌ن هه‌تا گونجاوترینیان هه‌ڵبژێرێ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یش سه‌لیم جبوری وتی هه‌ندێك له كانیده‌كانی عه‌بادی تێینییان له‌سه‌ره و گونجاو نین.