نوچه‌نێت-هه‌ولێر
ئاژانسی هه‌واڵی (ئی ئێف ئی) ئیسپانی له زاری به‌رپرسێكی پارێزگای موسڵه‌وه ده‌ڵێت، نوێترین هه‌نگاوی داعش ئه‌وه‌یه كه‌سانی به‌ته‌مه‌نیش چه‌كدار ده‌كات و به نیازه ئه‌وانیش بۆ شه‌ڕ ئاماده بكات.
ئاژانسه ئیسپانییه‌كه له زاری محه‌مه‌د ئیبراهیم به‌یاتی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵه‌وه گوتویه‌تی “به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانی و بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ شه‌ڕی داهاتووی موسڵ، داعش چه‌ند یه‌که‌یه‌كی نوێی سه‌ربازیی له كه‌سانی به‌ته‌مه‌نی موسڵ دروستكردووه”.
به‌یاتی گوتویه‌تی، تا ئێستا ته‌نیا مانۆڕ و پێشاندانی سه‌ربازی به‌و به‌ته‌مه‌نانه ده‌كرێ و هێشتا ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ نه‌كراون.