ئەسینا: یەکیتی ئەوروپا سەبارەت بە قەیرانی پەنابەران پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە

0

نوجە-تسنیم

یۆنان رایگەیاندووە، کە یەکێتی ئەوروپا بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی کە لە گەڵ تورکیا و لە پەیوەندی لە گەڵ پەنابەران کردویەتی پابەندی بەڵێنەکانی بە یۆنان نەبووە.

بە گوێری هەفتەنامەی شپیگڵ، یۆنان هەست بەوە دەکات کە لە قەیرانی پەنابەران ئەم وڵاتە پشتگوێخراوە.

یۆنان رۆژی هەینی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی بۆ تورکیا دەستپێکرد. رەوتی دەرکردنی پەنابەران لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان تورکیا  ویەکێتی ئەوروپادایە.

هەفتەنامەی شپیگڵ لەم پەیوەندیەدا، چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ وەزیری ناوخۆی یۆنان ئەنجام داوە.

وەزیری ناوخۆی یۆنان، دەربارەی پەبەندبوون و بەڵێنەکانی یەکێتی ئەوروپا بەم وڵاتە بە شپیگڵی گوتوە، یەکێتی ئەوروپا دەبێ پابەندی بەڵێنەکان بێت.ئەم یەکێتییە بڕیار وابوو ٦٠ کەشتی رەوانەی یۆنان بکات، بەڵام تەنها ٨ کەشتی بەڕێ کردووە.

وەزیری ناوخۆی یۆنان، باس لە پابەند نەبووی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، ئەڵمانیا بەڵێنی دابوو ١٨٠٠ کارمەندی فرانتەکس یان پۆلیسی پاراستنی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا رەوانەی یۆنان بکرێن کە چی تەنها ٨٠٠ کەسیان بەری کردووە.

ئەم بەرپرسەی یۆنان ئەوەش دەخاتە روو، کە لە کۆی ئەو ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیەی کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە دراوەتە ئەم وڵاتە تەنها ٤٠ ملیۆن یۆرۆیان پێ گەیشتووە.هاوکات جەخت لەوەس دەکاتەوە کە لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی پەنابەران قورسترین ئەرک  وکێشەیان لە سەر شانە و بەردەوام بە کارشکێنی تۆمەتبار دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com