نوچە-تسنیم
سەرۆکی ئەفغانستان لە دیدار لە گەڵ شانی دانوستانکاری حزبی ئیسلامی حیکمەتیار، وێڕای پێشوازی لە دەستپێکی رەوتی ئاشتی ئەم حزبە لە گەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان دەڵێت، وڵاتەکەی بە زووی دەگاتە ئاشتی و سەقامگیری و دەبێ تاڵیبانیش پەیوەستت ببن بە رەوتی ئاشتیی لەم وڵاتە.
حەمید کارزای، سەرۆککۆماری ئەفغانستان، داوای لە تاڵیبان کردووە کە پەیوەست بێ بە رەوتی وتووێژەکانی ئاشتی لەم وڵاتە.
کارزای کە لە گەل ئەمین کەریم و عەتیقوڵا سافی، وەک نوێنەرانی حزبی ئیسلامی گولبەدین حیکمەتیار، دیدار و گفتوگۆی کردووە رایگەیاندووە کە دەبێ ئەفغاسنتان هەر زووتر لە رووی سەقامگیری و ئاشتیەوە بگات ئەنجام.