نوچە-فارس
وەزیری دەرەەی ئەڵمانیا، سەبارەت بە دەستبەکاربوونی ئەنجومەنی ناتۆ-روسیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە.
فرانک شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەوەی کە بەربەستەکانی بەردەم وتووێژەکانی نێوان ناتۆ و روسیا هەڵگیراون وئەنجومەنی ناتۆ-روسیا لە داهاتوویەکی نزیکدا دانیشتنی خۆی پێک دێنی خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەڵمانیا، شتاین مایێر لە میانەی سەردانی بۆ وڵاتی چین گوتویەتی، زۆرم پێ باشە کە جارێکە دیکە دەتوانین پێکەوە گفتوگۆ بکەین. خۆشحاڵم لەوەی کە دوایین بەربەستەکان لە بەردەم دەستبەکاربووی ئەنجومەنی ناتۆ-روسیا هەڵبگرین و ئەم ئەنجومەنە درێژە بە کاروچالاکیەکانی خۆی دەدات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە دانیشتنی دوایی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ، کە مانگی دیسەمبەری رابردوو بەرێوەچوو پێشنیاری کردبوو کە ئەنجومەنی ناتۆ-روسیا لە ئاستی نوێنەرایەتی چالاکیەکانی خۆی دەستپێبکاتەوە. بڕیار وایە دانیشتنەکە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو پێک بێت.