حەیدەر عەبادی: لێکۆڵینەوەم بۆ هەنگاوەکانی چاکسازی کردووە

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی نەکردووە کە هێرشبکرێتە سەر ناوی کاندیدەکان کە بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارەییەکان لە حکومەتی تەکنۆکراتدا و کاندید کراون و دەڵێت: گۆڕانکارییە وەزارییەکان تەنیا بەشێکی کەمن لە پرۆسەی چاکسازییەکان.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی شەممە 9-4-2016 لە گوتارێکدا لە ساڵرۆژی تیرۆرکردنی محەممەد باقر ئەلحەکیم لە بەغدا رایگەیاند ” گۆڕانکاریکردن لە حکومەت مانای ئەوە نییە حکومەتی پێشتر خراپ بووە، یان هیچ بەرهەمێکی نەبووە”.

حەیدەر عەنادی زیاتر دەڵێت” ئیمە تووشی سوپرایز بووین لە هێرشکردنە سەر ناوی ئەو کاندیدانەی وەزارەتەکان، تەنیا بۆ ئەوەی کەسایەتییان بشکێنن. ئێمە رەخنەمان دەوێت، بەڵام نەک بەشێوەیەک بۆ دژایەتیکردن بێت”.

لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی بەرپرسانیشەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد ” بەردەوامدەبین لە کەمکردنەوەی مووچەی بەرپرسە گەورەکان بۆ ئەوەی بۆشایی نێوان چینی سیاسییەکان و کۆمەڵگە کەمبکرێتەوە”.

عەبادی لەگەڵ ئەوەی دڵنیایی دا لەوەی دەتوانرێت چاکسازی بکرێت، گوتی “دابەزینی نرخی نەوت قەیرانەکەی قووڵتر کردەوە”، ئاشکرایشی کرد ” لێکۆڵینەوەم بۆ هەنگاوەکانی چاکسازیی کردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com