یەکێتی زانایانی ئیسلامی داوای دوورخستنەوەی شوێنەکانی مەیفرۆشتن و راگرتنی شەڕی راگەیاندنی لایەنەکان دەکەن

0

یەکێتی زانایانی ئیسلامی داوای دوورخستنەوەی شوێنەکانی مەیفرۆشتن و راگرتنی شەڕی راگەیاندنی لایەنەکان دەکەن
نوچەنێت
دوای چەندین راگەیاندراو و ناردنی شاندێکیان بۆ دەڤەری بادینان، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی بەیاننامەیەک رادەگەیەنن، لەبەیاننامەکەدا یەکێتی زانایان داوای دوورخستنەوەی شوێنەکانی مەیفرۆشتن دەکەن لەناو ماڵی هاوڵاتیان و داوا لەلایەنەکانیش دەکەن شەڕی راگەیاندن رابگرن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌
به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی بادینان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان
دیاره‌ رووداوه‌كانی زاخۆ‌و بادینان پشێوییه‌كی به‌سه‌ر كوردستان‌و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ هێنایه‌وه‌، له‌وه‌ش به‌ داخه‌وه‌ به‌بێ‌ هیچ پاساوێك مامۆستایان‌و زانایانی ئایینی كرانه‌ تۆمه‌تبار‌و به‌بێ‌ هیچ بنه‌مایه‌ك ویسترا كه‌سایه‌تیان له‌كه‌دار بكرێت، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا دووپاتی به‌یاننامه‌كانی رابردوومان ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و، جارێكی دیكه‌ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی درانه‌ پاڵ مامۆستایانی ئایینی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و، زۆر به‌ تووندی ئیدانه‌ی سووتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ین له‌و ناوچه‌یه‌، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: وه‌ك له‌و رووداوه‌‌و چه‌ندین رووداوی پێشتریش ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ خه‌ڵكی ئێمه‌ موسڵمانه‌‌و، پێویسته‌ هه‌ستی دینداری ئه‌و خه‌ڵكه‌ موسڵمانه‌ بپارێزن، بۆیه‌ داوا له‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به‌ زوویی شوێنه‌كانی ئاره‌قفرۆشتن‌و گه‌شتیاری چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌وه‌ی به‌ لانی كه‌م له‌ ناو بازاڕ‌و نزیك‌و مزگه‌وت‌و ناو ماڵی هاووڵاتیان دووربخرێنه‌وه‌.
دووه‌م: داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات ره‌وشه‌كه‌ هێور بكاته‌وه‌، له‌وه‌شدا مامۆستایانی ئایینی له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌كتیڤیان به‌رده‌وام بن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌.
سێیه‌م: هه‌روه‌ها داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌ن‌و راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین شه‌ڕی راگه‌یاندن رابگرن‌و، رێگای یاسایی‌و دروست بگرنه‌ به‌ر، چونكه‌ شه‌ڕی راگه‌یاندن ته‌نها دۆخه‌كه‌ زیاتر ده‌شێوێنێت، به‌ڵكو له‌ بری ئه‌وه‌ پێكه‌وه‌ دابنیشن‌و به‌ دیالۆگ‌و حیوار كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com