نوچە-رادیۆ فەردا
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵیت:حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هیچ داواکاریەکی نوێی بۆ ناردنی هێزی ئەمریکی بۆ عێراق، بە مەبەستی شەڕ لە دژی داعش نەبووە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆیتەرز،جۆن کێری رۆژی هەینی لە بەغداد وێڕای راگەیاندنی یارمەتی ١٥٥ ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق، خوازیاری سەقامگیری سیاسییە لەم وڵاتە، تا پێش بە کاریگەری نەرینی ململانێ سیاسەکان بگیردرێ لە شەڕ لە دژی داعش.
جۆن کێری رۆژی هەینی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای عێراق دیدار و چاوپێکەوتنی هەبووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی پێنج شەممە لە بەحرێن رایگەیاندبوو کە دەوڵەتی عێراق دەبێ یەکگرتوو بێت، وڵاتەکەی ئاوەدان بکاتەوە وناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش کۆنتڕۆڵبکاتەوە.