نوچەنێت
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆی پێشوتری ئه‌مریكا له‌عێراق، زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق له سه‌رده‌ستی “پۆل بریمه‌ر” حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له‌عێراق ئاشكرا ده‌كات.
خه‌لیلزاد ده‌ڵێت: ئه‌و بڕیاره له‌به‌غدا ده‌ركرا، به تێر‌و ته‌سه‌لی له لایه‌ن جۆرج بۆش و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه‌وه له واشنتۆن گفتوگۆی له باره‌وه نه‌كرا.
خه‌لیلزاد له به‌رنامه‌ی”دیداری ئه‌مڕۆ” كه بڕیاره ئه‌م ئێواره‌یه كاتژمێر 6:30 خوله‌ك له‌كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری په‌خش بكرێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌دەدات، كه ئه‌مریكا به‌رله پرۆسه‌ی رزگاری عێراق گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردووه. هاوكات تارانی ئاگاداركردۆته‌وه له ئامانجه‌كانی دوای رزگاركردنی عێراق.
له باره‌ی كه‌یسی دانانی “نوری مالیكی” به سه‌رۆكوه‌زیران بۆ خولی دووه‌م، گوتوویەتی: ئه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ئێران‌دا بوو، چونكه هاوكاتیش بوو له گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی سوپای ئه‌مریكادا، ئه‌وه وایكرد مالیكی زیاتر تایفیی بێت.
ئه‌و دیپلۆماتکارەی پێشووه‌ی ئه‌مریكا، به‌م دواییانه په‌رتوكێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی”نێردراو له كابوڵه‌وه بۆ كۆشكی سپی.. گه‌شته‌كه‌م له‌جیهانێكی ئاڵۆزدا” تیایدا ورده‌كارییه‌كی زۆری پشت پرۆسه‌ی بڕیاردان له‌ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات.
هەروەها ناوبراو دەڵێت: هه‌ڵه‌ی زۆر كران كه بوونه هۆی دروست بوونی ئه‌و ئاژاوه و پاشاگه‌ردانییه له‌عێراقدا.
ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئێران له پلانه‌كانی ڕزگاركردنی عێراق، یه‌كێكه له‌گرنگترین ئه‌و نهێنییانه‌ی كه‌تاكو ئێستا خه‌لیلزاد ئاشكرای كردوون. به‌گوێره‌ی دان پێدانانه‌كانی ناوبراو، چه‌ندین جار پێش رزگاركردن ودوای رزگاركردنی عێراق، له گه‌ڵ “محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف” كه ئه‌وكات نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران بوو له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، له‌شاری جنێف كۆبوونه‌وه‌یان كردووه.
خه‌لیلزاد باس له‌وه‌شده‌كات كه دروستكردنی حكوومه‌تێك له ئۆپۆزسیۆنی تاراوگه‌و، ریشه‌كێشكردنی به‌عس و، سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرا، ئه‌گه‌ر چی لایه‌نی ئه‌مریكی تێبینی له سه‌ری هه‌بوو.