نوچەنێت-اخبار ما
بەرپرسانی روسیا و تاجیکستان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەش لە دژی داعش گەیشتنە رێککەوتن.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی سەردانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ تاجیکستان، لە پەیوەندی لە گەڵ بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی مۆسکۆ، دوو لایەن لە دژی داعش گەیشتوونەتە رێککەوتن.
لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی روسیادا هاتووە: دوو لایەن سەبارەت بە کردەوەی هاوبەش و کەم کردنەوەی هەڕەشەکان بۆ سەر وڵاتانی ئاسیای میانە و، بەرەنگاربوونەوەی داعش گەیشتوونەتە ریککەوتن.
هەروەها بەرپرسانی دوو وڵات، سەبارەت بە پەرەدان بە هاوکاریان لە دژی تیرۆریزم و بناژۆخوازی لە چوارچێوەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەوانە نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوی ئاسایش وهاوکاری ئەوروپا، رێکخراوی هاریکاری شانگهای رێککەوتنیان کردووە.