نوچە.نێت
کەناڵیMBC لەبەرنامەی” Yas,Im Famous ” بەڵێ، من بەناوبانگم” میوانداری هونەرمەندی بەناوبانگی ئیتاڵی مونیکا بیلوتشی دەکات، کە راگەیاندکار مونە شەقاوی پێشکەشی دەکات.
لەبەرنامەکدا ،مونیکا، تەمەن ٥٠ ساڵ، باس لەکارو چالاکیەهونەریەکانی دەکات کە زۆربەیان نزیکە لە ژیان و کەسێتی راستەقینەی خۆیەوە. هەروەها باس لە ژیانی خۆشەویستی خۆی دەکات جگە لەوەش لەزاری خۆیەوە دەڵێت کە ئەو جوانترین ئافرەتە لە جیهاندا، و ئاشکرای دەکات کە چۆن توانیویەتی جوانی و رەشاقەتی خۆی بپارێزێت.
ئەم بەرنامەیە زۆرێک لەهونەرمەندانی عەرەب و بیانی وەرزشوانانیشی میوانداری کردوە ، لەوانیش ئەکتەری بەناوبانگی میسری”زەعیم عادل ئیمام،هونەرمەندی یونانی” یانی” ، هونەرمەندی کۆلۆمبی شاکیرا، هەروەها یاری زانی بەناوبانگ میسی.

