نوچەنێت
ئەندامانی پەرلەمانی فەڕەنسا، بە دەرکردنی یاسایەک کڕینی سێکسیان لەو وڵاتەدا قەدەغەکرد و سزای ئەنجامدەرانیشی بە زیاتر لە چوار هەزار دۆلار دیاریکرا.
ئەو کەسانەی کە بە “کڕیاری سێکس” دادەنرێن جگە لەو بڕە پارەیەی وەک سزا بۆیان دیاریکراوە، پێویستە بەشداری وانەکانی تایبەت بە کرێکارانی سێکس بکەن کە بۆیان دادەنرێت
بەگویرەی راپۆرتێکی بی بی سی، ئەگەرچی زیاتر لە دوو ساڵە ئەم یاسایە لە پەرلەمانی فەڕەنسایە، بەڵام ناکۆکی نێوان دوو ئەنجومەنی فەڕەنسا یاساکەی تا ئێستا دواخستووە.
پاش دەنگدانیش لەسەر یاساکە، زیاتر لە 60 کەس کە بازرگانی لەشفرۆشی دەکەن خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند: ئێمە ئازاد مەکەن، ئێمە خۆمان ئاگامان لە خۆمان دەبێت.
هەروەک یەکێتی کرێکارانی سێکسی فەڕەنسا، پێی وایە ئەم یاسایە کاریگەری گەورەی لەسەر ئەندامانی یەکێتییەکە دەبێت.
ماو ئێلوەی، ئەندامێکی سۆشیالیست لە پەرلەمانی فەڕەنسا ئاژانسی فەڕەنسای راگەیاند: گرنگترین لایەن ئەم یاسایە، دەرکردنی ناسنامەی کرێکارانی سێکسییە، چونکە دەزانین 85 لەسەدی ئەوان قوربانییەکانی دەستی قاچاخچیەکانن.
بە پێی یاسا نوێیەکەی فەڕەنسا ، ئەو کەسانەی کە وەک کڕیاری سێکس بناسرێنەوە یەکەمجار 1500 یۆرۆ و جاری دووەمیش دوو ئەوەندە سزایی دارایی دەدرێن.
بە گوێرەی ئامارەکان نزیکەی 30 تا 40 هەزار کەس لە وڵاتی فەڕەنسادا کرێکاری “سێکس”ن و کاری کڕین و فرۆشتنی سێکس “لەشفرۆشی” دەکەن.