نوچە-شفقنا
ئاژاسنی هەواڵدەریی فەرەنسا دەڵێت، روانگەی مافەکانی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەربارەی دۆخی نالەباری خەڵکی مەدەنی شاری فەلوجە خستۆتە روو، هاوکات دەربارەی برسێتی و قاتوقڕی لەم شارە هۆشداری دەدات.
جۆ سترۆک، بەڕێوەبدری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی روانگەی مافەکانی مرۆڤ داوای لە دەوڵەتی عێراق کردووە، کە لە رووی خواردن و دەرمانەوە یارمەتیەکانی خۆی رەوانەی ئەم شارە بکات.
روانگەی مافەکانی مرۆڤ، هەروەها داوا لە داعش دەکات کە رێگە بدات خەڵک شارەکە بە جێ بێڵن.