پارتی بۆ جاری دووه‌م یه‌كگرتوو ئاگادار ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، وته‌بێژێك به ناوی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتییه‌وه، یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌و ئاراسته‌یه‌ی كه راگیاندنه‌كانی گرتوویانه‌ته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش به دووه‌مین ئاگادار كردنه‌وه داده‌نرێت، كه پارتی ئاراسته‌ی یه‌كگرتووی ده‌كات.
له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هاتووه، ” له‌وه‌ته‌ی ئه‌و پشێوییه‌ی له شاری زاخۆ و ده‌وروبه‌ریدا نراوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی یه‌كجار زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی و كار‌و كاسبی و سه‌روه‌ت و ماڵی هاوڵاتییان دراوه و ، هاوكات بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاشته‌وایی نیشتمانی و پێكه‌و ژیان و ئازادییه‌كان، ده‌ره‌نجام كاردانه‌وه‌ی نه‌خوازراوی دیكه‌شی لێكه‌وتۆته‌وه و، كۆی هه‌موویان له‌لای سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیدانه و مه‌حكووم كراون، كه‌چی وه‌تیره‌ی توندڕه‌وانه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی هه‌ر رووی له هه‌ڵكشانه و رۆڵێك ده‌بینن كه ته‌واو جیاوازه له‌و رۆڵه‌ی ئیدیعایان ده‌كرد كه رۆڵێكی میانڕه‌وانه‌ی ئیسلاحخوازییه”.
ده‌قی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه….
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و پشێوییه‌ی له شاری زاخۆ و ده‌وروبه‌ریدا نراوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی یه‌كجار زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی و كار‌و كاسبی و سه‌روه‌ت و ماڵی هاوڵاتییان دراوه و ، هاوكات بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاشته‌وایی نیشتمانی و پێكه‌و ژیان و ئازادییه‌كان، ده‌ره‌نجام كاردانه‌وه‌ی نه‌خوازراوی دیكه‌شی لێكه‌وتۆته‌وه و، كۆی هه‌موویان له‌لای سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیدانه و مه‌حكووم كراون، كه‌چی وه‌تیره‌ی توندڕه‌وانه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی هه‌ر رووی له هه‌ڵكشانه و رۆڵێك ده‌بینن كه ته‌واو جیاوازه له‌و رۆڵه‌ی ئیدیعایان ده‌كرد كه رۆڵێكی میانڕه‌وانه‌ی ئیسلاحخوازییه‌و حزبه‌كه‌شیان خۆی پێ پێناسه ده‌كات. به‌م كاره‌شیان مێژووی خۆیان و خیتابی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یه‌نراویان به درێژایی ساڵانی رابردوو كه مایه‌ی شانازییانبووه، ده‌خه‌نه ژێر پرسیاری یه‌كجار جدییه‌وه و وه‌ڵامه‌كانیش هه‌ر ده‌بێ خۆیان بیده‌نه‌وه.
ئێمه لای خۆمانه‌وه له رۆژانی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به به‌ڵگه‌وه ده‌مانتوانی راگه‌یاندنه‌كانمان به هه‌مان ئاراسته‌دا به‌رامبه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی بجووڵێنین، به‌ڵام پابه‌ندبووین به كرۆك و رووحی راگه‌یه‌نراوی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان و، بابه‌تییانه و، به دیقه‌تی پیشه‌وه‌رانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری و، به‌پێی ئیتیك و ئه‌خلاقییاتی كاری میدیایی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان و لێكه‌وته‌كانیشیدا كرد و تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر ئه‌وه له راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو چاوه‌ڕوانین كه ئه‌و شاڵاوه توندوتیژ و تۆمته‌ت به‌خشینه‌وه‌یه راگرن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌نتیقی بابه‌تێتی رۆژنامه‌گه‌ری له نه‌قڵ كردنی رووداوه‌كان و لێكه‌وته‌كانی وه‌كوو ئه‌وه‌ی هه‌ن له سیاقی زه‌مه‌نیدا و، له‌بیریان بێت كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتییانی ئه‌م هه‌رێمه‌مان ماڵ و سامانیان تێكدراوه و سووتێنراوه و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان و بوونیان هه‌یه و مه‌ترسی و دڵه‌راوكێ دروستبووه و زیانی بۆسه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادییه‌كان و سه‌روه‌ریی یاسا هێناوه‌ته ئاراوه.
ئێمه چاوه‌ڕوانین راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌نتیقی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر كۆی ئه‌زموونی هه‌رێم و ئه‌و ئازادی و دیموكراسییه‌ی به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید و به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری كوردستان دروستبووه و هه‌موو لایه‌ك لێی سوودمه‌ندبوون، له جیاتی ئه‌وه‌ی وزه و تواناكانیان بۆ وروژاندن و به‌لاڕێدابردندا به‌هه‌ده‌ربده‌ن بیخاته خزمه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و هێوركردنه‌وه به شێوازی جۆراوجۆر و به به‌ڵگه هاوكاری ئه‌و لیژنه‌یه بكات كه سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه پێكی هێناوه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دڵنیاین كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و ناوه‌نده مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كاری میدیاوه ده‌توانن رۆڵی پیشه‌یی و ئه‌رێنی خۆیان بگێرن و هاوكارانیان له راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو هانبده‌ن بۆ هێوربوونه‌وه و راگرتنی زمانی توندوتیژ و وروژێنه‌رانه.